یەکەمین دیدارى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى ڕێکخرا

posted Dec 27, 2018, 1:03 AM by Azad Saeed   [ updated Dec 27, 2018, 1:04 AM ]




ڕۆژى ٢٣ و ٢٤ ی ١٢-٢٠١٨ کۆلێژى پزیشکى ڤێتێرنەرى یەکەمین دیدارى ڕێکخست لە ژێر ناونیشانى
The First Meeting on the Veterinary Clinical Cases
دیدارەکە تایبەت بوو بەو حاڵەتە دەگمەنانەى کە لە نەخۆشخانەى فێرکارى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى و کلینیکە تایبەتەکانى مامۆستایانى هەردوو لقى نەشتەرگەرى و زاووزێ و لقى کلینک و نەخۆشییە هەناوییەکان تەشخیس کرابوون کە تاییدا باس لە هۆکار و شێوازى دەست نیشان کردن و چۆنیەتى چارەسەرکردنیان کرا لەڕێ ی کۆمەڵێک سیمینارەوە.
لە کۆتاییدا ئامادەبوان کە پێک هاتبوون لە مامۆستایان و پزیشکانى ڤێترنەرى و خوێندکارانى کۆلیژەوە بە پرسارو سەرنجەکانیان بەژدارى دیدارەکەیان کرد و هیواى بەردەوامى چالاکى لەم جۆرەیان خواست.

Comments