ئاگادارییەک بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر لە کۆلێجی پزیشکی ڤێترنەری

posted Jan 7, 2020, 3:05 PM by Shakhawan Latif Mahmood   [ updated Jan 10, 2020, 4:18 AM ]

لە رۆژی یەکشەممە ٧\١\٢٠٢٠ کۆلێجی پزیشکی ڤێترنەری دەرگای پێشكەشكردن دەكاتەوە بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر تا بەرواری ٢٦\١\٢٠٢٠ پیشکەشکردن بەردەوام دەبێت ، و بەرواری ٢\٢\٢٠٢٠ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت.


١- ڕێنماییەکان:

تێبینی: تکایە پێش پێشکەشکردن بە وردی ڕێنماییەکان بخوێنەوە


٢ - فۆرمى پێشکەشکردنى خوێندنى  ماسته‌ر و بەڵگەنامە پێویستەکانى پێشکەشکردن:



٣- پلانی پەسەندکراوی زانکۆی سلێمانی



تێبینی//

١.  پێویستە خوازیارکڵێشەی لاری نەبون وەربگرێت لە بەشی یاسایی کۆلێجی پزیشكی ڤێتێرنەری/ نهۆمی یه‌كه‌م، وە راستاندنی بۆ بکات لە بەشی یاسایی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی.

٢. خوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانیان لە لایەن هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجی پزیشکی  ڤێترنەریەوە مەرجە  هەمو ئەو دۆکومێنتانەی کە داواکراوە لە خاڵی ٢ (فۆرمى پێشکەشکردن و بەڵگەنامە پێویستەکانى پێشکەشکردن) بە هارد کۆپی ببرێت بۆ هۆبەی خوێندنی باڵا لە بینایکۆلێجی پزیشکی  ڤێترنەری، نهۆمی یەکەم.

٣.  بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، خوازیار دەتوانێت سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێج بکات .

Comments