له‌پاش وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى به‌ڕێز سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى, كۆليژى پزيشكى ڤێترنه‌رى ئاگادارى گشت توێژه‌ران و خوێندكارانى دوا قۆناغى سه‌رجه‌م به‌شه زانستيه‌كان ئه‌كاته‌وه, ئه‌وانه‌ى به‌نيازى كاركردنن له‌سه‌ر ئاژه‌ڵى تاقيگهيى له جۆرى مشك و جرجى تاقيگه, له ئێستادا خانه‌ى ئاژه‌ڵانى كۆليژه‌كه‌مان ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له‌م دوو جۆر ئاژه‌ڵه‌ى هه‌يه كه ده‌كرێت له‌بوارى توێژينه‌وه‌دا سوودى ڵێ ببينرێت, بۆيه هه‌ر به‌ڕێزێك پێويستى بوو ئه‌توانێت سه‌ردانمان بكات ياخوود په‌يوه‌ندى بكات به به‌ڕێز د. سنور محمد ئه‌مين حسن لێپرسراوى خانه‌ى ئاژه‌ڵان بكات به‌مه‌به‌ستى دابين كردنى. د. سنور محمد أمين 07701953823 snur.amin@univsul.edu.iq |
News & Activities >