یادى ڕۆژى جیهانى پزیشکى ڤێترنەرى

posted Apr 26, 2019, 1:06 PM by Azad Saeed   [ updated Apr 27, 2019, 11:49 AM ]
ڕۆژى ٢٦-٠٤-٢٠١٩ لە پارکى هەوارى شار, بەسەرپەرشتى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى  وبەهەماهەنگى ڕێکخراوى خوێندکارانى پزیشکى ڤێترنەرى نێودەوڵەتى-لقى سلێمانى (IVSA) و کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان فیستیڤاڵى ڕۆژى جیهانى پزیشکى ڤێترنەرى سازکرد.
لە کاتژمێر ٣ ی پاش نیوەڕۆ بەئامادەبوونى بەڕێزان خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد فیستیڤاڵەکە دەستى پێکرد, کە چالاکییەکانى خۆى ئەبینیەوە لەم بووارانەى خوارەوە.
١) خستنەڕووى ئەرک و گرنگى پزیشکى ڤێترنەرى لە کۆمەڵگا.
٢) پێدانى زانیارى بە هاوڵاتیان لە بوارى نەخۆشییە هاوبەشەکان لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵاندا, لەگەڵ ئاشناکردنى ڕێگاکانى خۆپاراستن.
٣) زانیارى دەربارەى بەرووبوومە ئاژەڵییەکان (گۆشت و شیر) بەرووبوومە پەلەوەرییەکان, چۆنیەتى جیاکرنەوەى بەرهەمى کۆن و تازە. لەگەڵ خستنەڕووى ئەو زیانانەى کە تووشى مرۆڤ دەبێت لە ئەنجامى بەکارهێنانى بەروبوومێکى ناتەندرووست.
٤) پێدانى زانیارى لەسەر جۆرەکانى ماسى و نەخۆشییەکانیان و ناسینەوەى بەرووبوومى تازە لە بەرووبوومى کۆن.
٥) پیشاندانى بەشێک لە زانستەکانى توێکارى, شانەزانى و نەخۆشى زانى, نەشتەرگەرى وئاژەڵى تاقیگە, لەگەڵ ڕۆڵى ئەم بووارانە لە توێژینەوە زانستیەکاندا.
٦) ئاشناکردنى هاوڵاتیانى بەژداربوو لە فیستیڤاڵەکە بەپێدانى زانیارى دەربارەى ئەو ئاژەڵانەى لە ماڵەکان بەخێودەکرێن لەگەڵ ئەو نەخۆشییانەى تووشیان ئەبێت و چۆنیەتى پشکنین وچارەسەرکردنیان.
٧) دەرفەتدان بە کەرتە تایبەبەتەکان لە بوارى پزیشکى ڤێترنەرى بۆ خستنەڕووى ئیش و کارەکانیان.
٨) چەندین چالاکى ترى جۆراو جۆر لەوانە: بۆ یەکمجار لە شارى سلێمانى مەراسمى هەڵبژاردنى شاجوانى سەگ بەڕێوەچوو کەلەلایەن لیژنەیەکى پسپۆرى کۆلیژەوە سەرپەرشتى کرا و لە کۆتاییدا ٣ سەگ وەک شاجووان هەڵبژێردران وە خەڵاتى تایبەتیان پێ بەخشرا.


شایانى باسە ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان و بەرپرسان بەژدارى فیستیڤاڵەکە بوون بەگرنگییەوە باسى چالاکییەکانیان کرد, کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى بەبایەخەوە ئەڕوانێتە بەژدارى ئامادەبووان, وە سوپاسى تایبەتى هەموو بە ئەم بەڕێزانە ئەکات بۆ ئامادەبوونیان لە فیستڤاڵەکە.
١) بەڕێز د. بەرهەم ساڵح (سەرۆک کۆمارى عێراق)
٢) بەڕێز نەرمین عوسمان (ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتی نیشتیمانى کوردستان)
٣) بەڕێز شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
٤) بەڕێز هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد
٥) بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەکر (پارێزگارى سلێمانى)

هەروەک جێى خۆیەتى سوپاسى تایبەتى نەخۆشخانەى ڤێترنەرى سڵیمانى تایبەت بکەین کە سپۆنسەری سەرەکى فیستیڤاڵەکە بوو بەهیواى بەردەوامیان.

ڕووماڵى فیستیڤاڵەکە لە داموودەزگاکانى ڕاگەیاندن:

١- کەناڵى ئاسمانى کوردسات.
٢-دەزگاى راگەیاندنى دواڕۆژ



Comments