ڤيستيڤاڵى ڕۆژى جيهانى پزيشكى ڤێترنه‌رى

posted May 1, 2017, 11:45 AM by Azad Saeed   [ updated May 2, 2017, 3:14 PM ]

ڕۆ ژى 29.4.2017 له‌ سه‌كۆى ئازادى پاركى ئازادى شارى سلێمانى, له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌نديكاى پزيشكانى ڤێترنه‌رى و كۆليژى پزيشكى ڤێترنه‌رى ڤيستڤاڵێك سازكرا به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جيهانى پزيشكى ڤێترنه‌رى و كه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك چالاكى جۆراو جۆر پێكهاتبوو, كه‌ بريتيبوون له‌:

o        ووته‌ى به‌ڕێز وه‌زيرى كشت وكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو, كه ‌له‌ لايه‌ن به‌ڕێز د. ئارى صلاح الدين معروف به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ڤێترنه‌رى له‌ سلێمانى خوێندرايه‌وه‌.

o        ووته‌ى به‌ڕێز د.عباس على عبدى سه‌رۆكى سه‌نديكاى پزيشكانى ڤێترنه‌رى خوێندرايه‌وه‌.

o        ووته‌ى به‌ڕێز د. فه‌ره‌يدوون عبدالستار ڕاگرى كۆليژى پزيشكى ڤێترنه‌رى خوێندرايه‌وه‌.

o        هه‌ر كۆمه‌ڵێك خوێندكارێك تايبه‌ت مه‌ندبوون به‌ بوارێك له‌ بواره‌كانى پزيشكى ڤێترنه‌رى له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشييه‌كانى ماسى و نه‌خۆشييه‌ مرۆژه‌ڵييه‌كان و نه‌خۆشييه‌كانى سه‌گ و پشيله‌ و ئاژه‌ڵه‌ كێوييه‌كان.

له‌ ئه‌نجامدا هاوڵاتيانى شارى سلێمانى به‌خۆشييه‌وه‌ سه‌ردانى ڤيستيڤاڵه‌كه‌يان ده‌كرد و كه‌ڵكيان لێوه‌رده‌گرت, به‌مه‌ش ڕۆژى پزيشكانى ڤێترنه‌رى به‌رز ڕاگيرا.


Comments