دوای نۆژەنکرنەوەی نەخۆشخانەی پزیشكی ڤێتێرنەری كرایەوە

posted Feb 5, 2021, 8:54 AM by Shakhawan Latif Mahmood   [ updated Feb 5, 2021, 8:55 AM ]
بەبڕی 73 ملیۆن دینار و لەسەر ئەركی زانكۆی سلێمانی بە هەوڵی سەرۆكی زانكۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسین نەخۆشخانەی بزیشكی ڤێتێرنەری فێركاری نۆژەنكرایەوە.
ئەمڕۆ 4ی شوباتی 2021به ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەن و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنەری نەخۆشخانەی پزیشكی ڤێتێرنەری كرایەوە.
ئەم نەخۆشخانەیە لەساڵی 1996 دروستكراوە بۆ وانە پراكتیكەكانی كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنەری، لەئێستاشدا خوێندكاران دەتوانن سودی لێببینن بۆ وانە پراكتیكەكانیان جگە لەوەش مامۆستایان لەكاتی توێژینەوەكانیان دەتوانن ئەم نەخۆشخانەیە بەكار بێنن.
شایەنی باسە نەخۆشخانەکە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
دەرمانخانە
ژووری نەشتەرگەری 
هۆڵی خوێندن
بەشی تیشک و سۆنار 
تاقیگە 
کارگێڕی
ژووری مامۆستایان.
بریاریشە لەداهاتوودا ئەم نەخۆشخانەیە بكرێتە
 نەخۆشخانەیەكی ڕاوێژكاری تا هاوڵاتیانیش بۆ چارەسەركردنی ئاژەڵە ماڵییەكانیان سوودی لێوەربگرن.



Comments