سیمپۆزییەمى ڤایرۆسى کەم خوێنى لە مریشک

posted Jan 22, 2019, 11:51 PM by Azad Saeed   [ updated Jan 23, 2019, 12:02 AM ]

لە و دوو سیمینارەدا بابەتەکە بە تێر و تەسەلى پێشکەش کرا, بیرۆکەى ئەم بابەتە لەوەوە سەرچاوەى گرتبوو کە لەم چەند مانگەى دواییدا نەخۆشى (CIA) بەشێوەیەکى بەرچاو لە کێڵگە پەلەوەرییەکانى سلێمانى و دەوروبەرى لە بڵاوبۆوە و بووە هۆى لە ناوچوونى ژمارەیەکى زۆر لە مریشکى ناو کێڵگەکان, بۆیە ئامانجى سەرەکى ئەم کارە دۆزیینەوەى باشترین رێگەبوو بۆ دەست نیشانکردن و چارەسەرکردنى ئەم نەخۆشییە.
ڕۆژى٢٢-١-٢٠١٩  لقى توێکارى و هیستۆپاثۆلۆجى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى هەستا بە سازدانى سیمپۆزییەمێک لەژێر ناونیشانى ڤایرۆسى کەم خوێنى لەمریشکدا
(Chicken Infectious Anemia Virus)
بۆهەردوو بەڕێزان:
پ. ی د. نەهلە محمد سعید و پ. ی د. نەوزاد ڕەشید عبدالرحمن, وە بەسەرپەرشتى سەرۆکى لقى توێکارى و هیستۆپاثۆلۆجى بەڕێز د. شیلان فقێ محمد صاڵح.
Comments