سیمپۆزیەمى تاى خۆێن بەربوون

posted Jul 9, 2018, 3:49 AM by Azad Saeed   [ updated Jul 9, 2018, 4:43 AM ]
کۆلیژى پزیشکى ڤێتێرنەرى بە هاوکارى کۆلیژى پزیشکى زانکۆى سلێمانى و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى ڤێتێرنەرى سلێمانى لەبەروارى ٠٩.٠٧.٢٠١٨ لە هۆڵى ڕاپەڕینى زانکۆى سلێمانى سییمپۆزیەمى تاى خوێن بەربوونى ڕێکخست. لە سەرەتاى سیمپۆزیەمەکە ڕێکخەرانى سیمپۆزیەمەکە داوایان لە بەڕێز پڕۆفیسۆرى یاریدەر د. فەرەیدوون عبدالستار ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ڤێتێرنەرى کرد وتارێک پێشکەش بکات, بەڕێزیان لە میانەى وتارەکەیدا تیشکى خستە سەر گرنگى پزیشکى ڤێتێرنەرى و بەتایبەت ناخۆشییە هاوبەشەکان کە لە ئاژەڵەوە ئەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ وەک تاى خوێن بەربوون بەنموونە, وە داواى کرد گرنگى زیاتر بدرێت بە کارى هاوبەش لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکان و زانکۆ بۆ هەماهەنگى زیاتر و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنى ئەم نەخۆشییانە بەو پێیەى تەندروستى مرۆڤ پارێزراو نابێت تا تەندروستى ئاژەڵ نەپارێزیین.
پاشان بەڕێز د. عوسمان جمال پسپۆرى نەخۆشییە هاوبەشەکان لەکۆلیژى پزیشکى ڤێتێرنەرى سیمینارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە هۆکار و مێژووى سەرهەڵدانى نەخۆشییەکە لە جیهان بەگشتى و عێراق و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى. پاشان چەند سیمسنارێک پێشکەشکرا لەلایەن مامۆستایانى کۆلیژى پزیشکییەوە سەبارەت بەڕیگەکانى دەست نیشانکردنى نەخۆشییەکە و هەوڵەکان بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنى کەسى تووش بووبەم نەخۆشییە, لە کۆتاییدا  بەڕێز د. ئارى سەلاحەدین بەڕیوەبەرى ڤێتێرنەرى سلێمانى تیشکى خستە سەر هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە لە پارێزگاى سلێمانى.
شایانى باسە ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و پزیشکان و خوێندکاران ئامادەى سیمپۆزیەمەکە بوون, جگە لەوەى بەشێکى زۆر لە میدیاکان ئامادە بوون بۆ ڕووماڵ کردنى چالاکییەکە, هەر وەک پێشتریش ستافى کۆلیژمان بەتایبەت هەردوو پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بەڕێز د. فەرەیدوون عبدالستار و د. عوسمان جمال ڕۆڵێکى بەرچاوییان بینیوە لە هوشیار کردنەوەى هاوڵاتیان سەبارەت بە نەخۆشى تاى خوێن بەربوون لە دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى نەخۆشییەکە لە چەند ناوچەیەکى عێراق و هەرێمى کوردستان.


Comments