ڕۆژى ١٥-١-٢٠١٩ نوێنەرانى وەزارەتى پیشەسازى کانزاکانى عێراق/ سەنتەرى توێژینەوە و بەرهەمهێنانى دەرمانى ڤێترنەرى (Veterinary drug research and production center) سەردانى کۆلیجەکەمانیان کرد کەپێک هاتبوون لە: ١- د. ایناس محجن نغمان (بەڕێوەبەرى سەنتەر). ٢- د. ضمیاء فاضل عباس (بەڕێوەبەرى پلاندانان). ٣- د. نور لیث عبدالصمد (بەڕێوەبەرى بەرهەم). کەلەلایەن ڕاگرى کۆلیج و مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکراو, گفتوگۆیەکى تێروتەسەل کرا لەبارەى هەماهەنگى و کارى هاوبەش لە نێوان هەردوولا لەچوارچێوەى توێژینەوەى هاوبەش لەلایەن مامۆستایان و ستافى هەردوولاوە. |
News & Activities >