سازدانى ۆركشۆپ

posted Sep 3, 2019, 12:29 PM by Azad Saeed
ڕۆژى ١و ٢-٩-٢٠١٩ لە هۆڵى سيمينارى كۆليژ ۆركشۆپى Edmodo بەڕێوەچوو
لەسەرەتاى ۆركشۆپەكە, بەڕێز پڕۆفيسۆر د. فەرەيدوون عبدالستار ڕاگرى كۆليژ ووتەيەكى پێشكەش كرد كەتيايدا پيرۆزباييەكى گەرمى لە مامۆستايان كرد, وە هيواى خواست ساڵى نوێ ى خوێندن ساڵێكى پڕ لە دەستكەوتى زانستى بێت وە هەمووان كاربكەين وەك يەك تيم بۆ بەرەوپێشبردنى كۆليژ و زانكۆكەمان.
پاشان بەرنامەى ۆركشۆپەكە دەستى پێكرد لەلايەن بەڕێز: پ. ى د. ديارى هيوا كەتيايدا تيشكى خستەسەر تەكنەلۆژياى ئيدمۆدۆ كەوەك ناوەنديكى گرنگ وينا دەكرێت بۆ پەيوەندى نێوان خوێندكار و مامۆستا كە ئەنوانرێت بەشێوازێكى ئۆنلاين ئاڵو گۆڕى زانيارى بكرێت و وەكو شێوازێكى نوێ بۆ فێركردن بەكاربهێنرێت.
دواتر بەڕێز: پ.ى. د. نەهلە محمد سعيد بەشێوەى پراكتيكى باسى لەچۆنيەتى داخڵ بوونى مامۆستا و خوێندكاران كرد بەم سيستەمە لەگەڵ ئاشناكردنى مامۆستايان بەپێدانى زانيارى و محازەرە و بەڕيوەبردنى كلاس و گروپەكان و چۆنيەتى كويز و لە ئيدمۆدۆدا.
شايانى باسە سەرجەم مامۆستايانى كۆليژەكەمان بەژدارى ئەم ۆركشۆپەيان كرد.....



Comments