ۆرکشۆپی ئیلایزا

posted Feb 6, 2019, 12:20 PM by Azad Saeed   [ updated Feb 6, 2019, 12:25 PM ]

لقى مایکرۆبایۆلۆجى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى, هەڵستا بە ئەنجامدانى ۆرکشۆپێکى زانستى بۆ پشکنینى زانستى ئیلایزا, کە تیایدا ٢٥ مامۆستا بەژداربوون لە مامۆستایانى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى و مامۆستاى کۆلیژەکانى تر, ۆرکشۆپەکە دوو ڕۆژى خایاند لە ٥-٢-٢٠٠١٩ و ٦-٢-٢٠١٩, بەرنامەى ۆرکشۆپەکە پێک هاتبوو لە:
 
ڕۆژی یەکەم (٥-٢-٢٠١٩):
٩:٣٠-١٠ تۆمارکردنى ناو بەژداربووان
پاشان بە ووتارى بەڕێز پ. ی د. فەرەیدوون عبدالستار ڕاگری کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى دەستى پێکرد, کە تیایدا بەڕێزیان باسى لە گرنگى ئەم کارە زانستیانە کرد بۆ زیاتر ئاشنابوونى مامۆستایان بە تەکنیکى ئیلایزا وەک پشکنینێکى زانستى لە دەست نیشانکردنى نەخۆشى جۆراوجۆرو توێژینەوەى زانستى, لە پاشان بەرنامەى ۆرکشۆپەکە دەستى پێکرد لەڕێ ى سازدانى ٣ سیمینار لەلایەن ئەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە:
 ١د. ڕێبەر نەوزادB-cell response and antibody production
 ٢ د. هەوراز فەرهاد Introduction to ELISA
 ٣ د. سهى على Types of ELISA

ڕۆژی دووەم (٦-٢-٢٠١٩):

تەرخانکرابوو بۆ پڕاکتیزەکردنى تەکنیکى ئیلایزا, کە سەرەتا لەلایەن د. دانا عومەر سەرەتایەک پێشکەشکرا لەسەر پلەیتى ئیلایزا و جیهازى ئیلایزا, پاشانیش بەژداربووان دابەشى چەند گروپێک کران لە سەنتەرى توێژینەوەى کۆلیژ, بۆ ئەوەى بەعەمەلى هەر گرووپێک بە تەکنیکى ئیلایزا پشکنین بۆ نەخۆشییەکى دەواجن بکەن لەڕێگەى وەرگرتنى خوێنەوە.
لە کۆتاییدا ڕاپۆرتى هەر گرووپێک گفتوگۆى لەسەر کرا لەگەڵ ئاشناکردنى بەژداربووان بەچۆنیەتى خوێندنەوەى ڕاپۆرتى ئیلایزا. لە کۆتایی ئەم ۆرکشۆپە بڕوانامەى بەژداریکردن دەبەخشرێتە بەژداربووان.
شیاوى ئاماژە بۆکردنە ئەم ۆرکشۆپە لەلایەن بەڕێز د. سادات عبداللە سەرۆکى لقى مایکرۆبایۆلۆجى ڕێکخرابوو.

Comments