ۆركشۆپێك دەربارەى پرۆسەى دڵنيايى جۆرى

posted Sep 22, 2019, 11:22 AM by Azad Saeed   [ updated Sep 22, 2019, 11:24 AM ]

لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆكايەتى زانكۆى سلێمانى-بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى فێركردن, ڕۆژى ٢٢-٩-٢٠١٩ كۆليژى پزيشكى ڤێترنەرى بە ئامادەبوونى سەرجەم مامۆستايانى كۆليژ لە هۆڵى سيمينارى كۆليژەكەمان ۆركشۆپێكى ڕێكخست لەژێر ناونيشانى:
چاكسازى لە هەندێك لە خاڵەكانى پرۆسەى دڵنيايى جۆرى فێركردن.

لە ۆركشۆپەكەدا بەڕێز: پ. ى د. ديارى هيوا عوسمان لێپرسراوى دڵنيايى جۆرى لە كۆليژى پزيشكى ڤێترنەرى بەوردى تيشكى خستە سەر سەرجەم خاڵەكانى پرۆسەى دڵنيايى جۆرى فێركردن لەهەر سێ بەشى: زانستخوازى بەردەوام, فيدباكى خوێندكاران و هەگبەى مامۆستا.
لە كۆتاييدا مامۆستايانى ئامادەبوو سەرنج و تێبينيەكانيان لەسەر پرۆسەكە خستەڕوو وە بڕياردرا تێبينى و سەرنجەكانى سەرجەم مامۆستايان كۆبكرێتەوە و لەياداشتێكدا ئاراستەى لايەنى پەيوەنديدار بكرێت.

Comments