پەرتوکی جیهانی ئاژەڵان کەوتەبەردیدی خوێنەران

posted Dec 8, 2019, 1:58 PM by Shakhawan Latif Mahmood
ئەم پەرتوکە لە کۆمەڵێک زانیاری بەسود پێکهاتووە لەبارەی پۆلێنکردنی ئاژەڵان و خێزان و جۆرەکانیان، هەروەها گەلێک زانیاری چێژبەخشی تێدایە کە خوێنەر مژۆڵی بیرکردنەوەو پەلکێشی ناو جیهانی ئاژەڵان دەکات.
شایەنی ووتنە جیهانی ئاژەڵان یەکەم پەرتوکی د.لۆنا خالیدە لە دوتوێی ٦٨ لاپەڕەدا بەزمانێکی سادە نووسراوە. پ.ی.د.دیاری هیوا سەرپەرشتی کردووە، هەروەها پێداچوونەوەی بۆکراوە لەلایەن ڕاگری کۆلێجی پزیشکی ڤێتێرنەری پ.فەرەیدون عبدالستار و د.پاڤێڵ عمر. دەست خۆشی لە د.لۆنا خالید دەکەین بۆئەم بەرهەمە بەپێزەی و هەمیشە سەرکەوتووبێت.

 
 

Comments