پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ها‌ژاو ماڵئاوای لە کۆڵێجمان کرد

posted Feb 19, 2020, 1:10 PM by Shakhawan Latif Mahmood
پاش نزیکەی بیست ساڵ خزمەت لە زانکۆی سلێمانی رۆ‌ژی سێشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٢/١٨  مامۆستای کۆلێجمان پ.ی.د.ها‌ژاوعمر محمد ماڵئاوای لە کۆلێج کردوو سەفەری  بۆ دەرەوەی ووڵات ئەنجامدا. پ.ی.د.ها‌ژاو لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری سڵیمانی لەدایک بووە و خێزاندارە. سەرەتای و ناوەندی لەشاری بەغداد خوێندوە و لە ساڵی ١٩٩٥ کۆلێجی پزیشکی ڤێترنەری زانکۆی بەغدادی تەواواکردووە. بڕوانامەی ماستەر(١٩٩٩)و دکتۆرا (٢٠١٢)ی لە زانکۆی بەغدادو سڵێمانی بە پلەی زۆر باشە لەسەر تەندروستی گشتی و کوالیتی کۆنترۆڵ تەواوکردووە.  شایەنی باسە  د.هاژاو خاوەن پەرتوکێکە بەناونیشانی (The Bacterial Assess of imported Ferzen chicken in Alsulaimanyah city) و ١٣ توێژینەوەی هاوبەشی لە زانکۆکانی ناخۆو دەوەوەی ووڵاتدا بڵاوکردوەتەوە. بەشداری زیاتر لە ٥ کۆنفرانس کردووە و هەروەها خاوەن چەندین چالاکی ترە لە ناوەوەو دەرەی زانکۆ و بگرە دەرەوەی ووڵاتیش.
هەر بەم بۆنەیەوە بەناوی ڕاگرایەتەوە سوپاسی بەڕێزیان دەکەین بۆ ئەوخزمەتەی کەکردوویەتی لە کۆلێجمان و هیوای سەرکەوتنی بۆدەخوازین.



Comments