كتێبي نەخۆشييە مرۆژەڵييەكان دووبارە چاپ دەكرێتەوە

posted Jul 29, 2019, 11:35 AM by Azad Saeed

كتێبى نەخۆشييە مرۆژەڵييەكان, كە لە نوسينى پرۆفيسۆر د. فەرەيدوون عبدالستار محمد ئەمين "ڕاگرى كۆليژى پزيشكى ڤێترنەرى-زانكۆى سلێمانى" لە ساڵى ٢٠١٥ بۆ يەكەمجار چاپكراوە.
كتێبەكە باس لەو نەخۆشييە هاوبەشەنە دەكات كە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا ڕوودەدات, لەگەڵ دەست نيشانكردنى هۆكارى تووشبوون, نيشانەكانى تووشبوون, چۆنيەتى خۆپاراستن و چارەسەركردن لەو نەخۆشييانە.

لەبەر گرنگى ناوەڕۆكى كتێبەكە و هەوڵدان بۆ ئاشناكردنى مامۆستايان و خوێندكارانى ئازيز لە شارەكەماندا, بەڕێوەبەرێتى گشتى پەروەردەى سلێمانى- بەڕێوبەرێتى پڕۆگرام و چاپەمەنيەكان لەسەر ئەركى خۆيان هەڵستان بە دووبارە چاپكردنەوەى كتێبەكە, بەمەبەستى سوود لێ وەرگرتن لەلايەن قوتابخانەكانى  پەروەردە و بەتايبەت مامۆستايانى پسپۆر لەبوارى زيندەزانى (بايۆلۆجى).

شايانى باسە بەڕێز د. فەرەيدوون خاوەنى چەندين كتێبە لە بوارى زانستى پزيشكى ڤێترنەرى كە بەزمانى شيرينى كوردى بڵاوى كردوونەتەوە, وە بەردەوام هەوڵ ئەدات كۆمەڵگا ئاشنا بكات بەزانستى پزيشكى ڤێترنەرى چ بەنووسين يان لەڕێگەى ڕاگەياندنەكانەوە, بەهيواى سەركەوتنى زياتر بۆ پڕۆفيسۆر د. فەرەيدوون لەگەڵ چاوەڕوانيمان بۆ كارى باشتر و بەردەوام بوون

Comments