خوێندکارێکى کۆلیژەکەمان بەژدارى لە کۆنگرەیەکى نێودەڵەتى ئەکات

posted Sep 25, 2018, 11:38 PM by Azad Saeed
میران عەبدول خوێندکارى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى وەک نوێنەرى ڕێکخراوی خوێندکارانی پزیشکی ڤێترنەری نێودەوڵەتی - لقی سلێمانی (IVSA Sulaymaniyah)
بەژداری لە (٦٧)ەمین کۆنگرەی رێکخراوی (IVSA) دەکات لە رێکەوتی ١٦/٧/٢٠١٨ - ٢٧/٧/٢٠١٨ لە شاری کراکۆڤ - پۆلۆنیا 

کۆنگرەکە پێکهات بوو لە چەند بڕگەیەک:
*کۆڕ و کۆبوونەوەی گشت لقەکان
*هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری بۆ ساڵی(2018-2019)
*خەڵاتکردنی باشترین لق بۆ ساڵی(2017-2018)
*خەڵاتکردنی باشترین ئەندام بۆ ساڵی(2017-2018)
*رێکخستنی چەندین گەشت و چالاکی جۆراوجۆر بۆ ئەندامانی کۆنگرە

خۆشبەختانە ڕێکخراوى خوێندکارانی پزیشکى ڤێترنەرى- لقى سلێمانى لە یەکەم ساڵی دامەزراندنیان توانیان پلەی نۆیەم بەدەستبێنین لە کۆی گشت لقەکانی تری رێکخراوی (IVSA) 
هەروەها، میران عبدول، سەرۆکی رێکخراوی (IVSA Sulaymaniyah) و نوێنەری رێکخراوەکە توانی خەڵاتی باشترین ئەندام بەستبێنیێت (7th Excellence Award)

لێرەوە بە ناوى ڕاگرایەتى وستافى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى پیرۆزباییەکى گەرم لە سەرؤک و ئەندامانى ڕێکخراوی خوێندکارانى پزیشکى ڤێترنەرى-لقى سلێمانى دەکەین, هیوای بەردەوامییان بۆ ئەخوازین



Comments