خولى زانستى بۆ لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەت

posted Nov 25, 2018, 10:42 PM by Azad Saeed


ئاماژە بە نووسراوى قائیمقامیەتى قەزاى مەڵبەندى سلێمانى ژمارە ٤١٣٩ لە ٨-١١-٢٠١٨ سەبارەت بەکردنەوەى خولى مەشق و ڕاهێنان,  کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى-زانکۆى سلێمانى هەستا بە ئەنجامدانى خولێکى زانستى بۆ سەرجەم لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى پارێزگاى سلێمانى بۆ ماوەى (٤) ڕۆژ کە لە ڕۆژانى ١١-١١-٢٠١٨ تاکو ١٤-١١-٢٠١٨ لە ژێر دروشمى (لە پێناو پاراستنى تەندروستى گشتى و کۆمەڵگادا) بەڕێوەچوو, بەسەرپەرشتى بەڕێز ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى (پ. ی د. فەرەیدوون عبدالستار محمد),  لەم خولە دا زنجیرە سیمینارێک لەلایەن مامۆستایانى کۆلیژەوە پێشکەش کران بەم شێوەیەى لاى خوارەوە

  ناو بابەت بەراوار
 ١ پ. ی. د. هاژاو عمر محمد پشکنینى گۆشتى سور و جۆرەکانى و جیاکردنەوەیان ١١-١١-٢٠١٨
٢
پ. ى. د. نهلە پشکنینى گۆشتى سپى و جۆرەکانى و جیاکردنەوەیان ١٢-١١-٢٠١٨
 ٣ م. ى. د. أحمد یاسین پشکنینى شیر و شیرەمەنیەکان١٣-١١-٢٠١٨ 
 ٤ پ. ی. د. هاژاو عمر محمد پشکنین و پارێزگاریکردن لە بەروبومەکانى ئاژەڵ لە چێشتخانەکاندا ١٤-١١-٢٠١٨

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بارەی گرنگی ئەم جۆرە سیمینارانە رایگەیاند: ئەنجامدانی ئەو جۆرە سمینارە زانستیانە گرنیەكی زۆری هەیە بۆ تەواوی ئەندامانی لیژنەكانمان تاوەكو زانیاری تەواو و راست و دروستیان هەبێت لەبارەی گۆشت و جۆرەكانی، و لە كاتی گەران و پشكنینەكاندا بۆ بازارو شوێنە گشتییەكان بە شێوەیەكی باشتر ئەركەكانیان ئەنجام بدەن و لە ئەنجامیشدا تەنها ئەو بەرهەمانە بگاتە دەستی هاوڵاتیان كە تەندروستبن و هیچ بەهایەكی خۆراكیان لەدەست نەدابێت

Comments