خولى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خۆراك له‌ شارۆچكه‌ى پێنجوێن

posted Apr 23, 2017, 5:09 AM by Azad Saeed   [ updated Apr 23, 2017, 11:28 AM ]

خولى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خۆراك له‌ شارۆچكه‌ى پێنجوێن


ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ 4.04.2017 له‌بيناى قائمقاميه‌تى پێنجوێن به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێزان قائمقامى پێنجوێن و د. سعيد أحمد حمه‌ لێپرسراوى هۆبه‌ى ڤێتێرنه‌رى له‌ پێنجوێن, خولێكى زانستى له‌ باره‌ى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خۆراك به‌گشتى و به‌ تايبه‌تى گۆشت كرايه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك قه‌ساب و كارمه‌ند و كرێكارانى قه‌سابخانه‌كان كه ‌له‌لايه‌ن به‌ڕێز (پ.ى.د. هاژاو عمر محمد مراد, مامۆستاى كۆليژى پزيشكى ڤێتێرنه‌رى و پسپۆر له‌ بوارى ته‌ندروستى خۆراك و گۆشت), كۆمه‌ڵێك وانه‌ى زانستى پێشكه‌شكردن له‌ باره‌ى چۆنيه‌تى مامه‌ڵه‌ كردن و پاراستنى خۆراك به‌شێوه‌يه‌كى زانستى و ته‌ندروستى, كه‌ هاوڵاتيان سوودى لێوه‌ربگرن و كه‌ڵكى 
هه‌بێت بۆ ته‌ندروستيان وه‌ له‌ كۆتاييدا بڕوانامه‌ى به‌شداريكردن له‌ خوله‌كه‌دا به‌خشرايه‌ به‌شداربووان


Comments