خولێکی ڕاهێنان بۆ کرێکاران و چێشت لێنەرانی کافتریا و چێشت خانەکانی زانکۆ کرایەوە

posted Feb 7, 2020, 1:27 PM by Shakhawan Latif Mahmood   [ updated Feb 7, 2020, 1:37 PM ]
ڕۆژانی هەینی و شەممە ٣١/١ -١/٢/٢٠٢٠ خولێکی ڕاهێنان بۆ کرێکاران و چێشت لێنەرانی کافتریا و چێشت خانەکانی زانکۆی سلیمانی کرایەوە لەلایەن مامۆستایانی کۆلێجمان (پ.ی.د.هاژاو عمر محمد، م.د.احمد یاسین، م.د. ئارام احمد). تیایدا جۆنێتی مامەڵەی تەندروست لەگەڵ خۆراک، کۆگاکردنی خواردەمەنیەکان، پاک و خاوێنی خۆیی کرێکار و کۆنترۆڵکردنی ئافات لە چێشتخانەکاندا باسکرا.

 

Comments