خەڵاتی ڕێزلێنان

posted Dec 23, 2019, 1:20 PM by Shakhawan Latif Mahmood   [ updated Dec 26, 2019, 11:18 PM ]
ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٠١٩/١٢/٢٢، سەندیکای پزیشکانی ڤێترنەری کوردستان/سلێمانی خەڵاتی ڕیزلێنانی بەسەر چەند پزیشکێکی ڤێترنەریدا دابەشکرد کە پێشترو ئێستاش ڕوڵ وجێدەستیان دیارە لەم بوارەدا.
سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان لەلایەن بەڕێز( پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە نهلە محمد سعید)ەوە بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان کرا. هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێجمان (پرۆفیسۆر فەرەیدون عبدالستار) و سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێترنەری کوردستان/سلێمانی (دکتۆر عباس علی عبدی) ووتارێکیان پێشکەش بە ئامادبووان کرد لەسەر ئەرک و مافەکانی پزیشکانی ڤێترنەری و ڕۆڵیان لە کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا.
لە کۆتای مەراسیمەکەشدا خەڵات بەسەر چەند پزیشکێکی ڤێترنەریدا دابەشکرا. لە پاش کۆتای هاتنی مەراسیمەکەش میوانان بەشەکانی ئەنەتۆمی و سەنتەری توێژینەوەیان بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجمان بەسەر کردەوە.




Comments