ڕۆژی ٢١-١١-٢٠١٨ کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى زنجیرە سیمینارێکى ڕێکخست سەبارەت بە چالاکى هەفتەى هۆشیارکردنەوەى جیهانى بۆ بەرەنگارى دژە زیندەکان World Antibiotic Awareness Week (WAAW) ئەم چالاکییە لە ساڵى ٢٠١٥ەوە لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە ساز ئەکرێت, مەبەست لێى بەخشینى زانیارییە سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەى خەڵک لە بەرەنگارى دژە زیندەکان, هاندانیان بە بەکارهێنانى دەرمانى دژە زیندەکان بە شێوەیەکى دروست لە هەموو بوارەکانى تەندروستیەوە. سیمینارەکان لەلایەن پ. ی د. عثمان جمال بەناونیشانى Antibiotic resistance awareness week وە د. دیارى هیوا بەناونیشانى Role of veterinary medicine in the acceleration of antibiotic resistance development للە کۆتاییدا گفتۆگۆ کرا لەسەر مەترسییەکانى
بەکارهێنانى ئەم دەرمانانە ئەگەر بە شێوەیەکى زانستى بەڕێوە نەچێت, وە باس لە ڕۆڵى
پزیشکانى ڤێترنەرى کرا لە بەرەنگاربوونەوەى ئەم مەترسییە. |
News & Activities >