گفتووگۆى نامەى دکتۆرا (د. سنور محمدأمین حسن)

posted May 23, 2019, 12:29 PM by Azad Saeed   [ updated May 30, 2019, 2:03 PM ]


ڕۆژى ٢٩-٥-٢٠١٩ لە هۆڵى سیمینارى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى گفتووگۆى نامەى دکتۆراى خوێندکار سنور محمدأمین حسن لەبوارى  Histopathology بەڕێوەچوو, لەژێر ناونیشانى:
Effects of Shogaol on the expression of intestinal cells marker in dextran sulfate sodium-induced colitis



لیژنەى گفتووگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

پ. د. نەجات على محمد                    سەرۆک
پ. د. عادل جبارحسین                     ئەندام
پ. ی د. کەڕەم هاشم یحیى                 ئەندام
پ. ی د. زینب اسماعیل الربیعى           ئەندام
پ. ی د. تاڤگە أحمد عزیز                 ئەندام
پ. ی د. على حسین حسن              سەرپەرشتیار

لە پاش گفتۆگۆییەکى گەرمى زانستیانە و بە لەبەرچاوگرتنى سەرنج و تێبینیەکانى لیژنەکە, نامەى دکتۆراکە بەسەرکەوتووى پەسەند کرا.


د. سنور محمدأمین حسن, یەکێکە لە مامۆستا بەتواناکانى کۆلیژەکەمان لە بوارى هیستۆپاثۆلۆجى, توانى بەسەرکەوتوویى قۆناغى خوێندنى دکتۆراکەى تەواوبکات, کە کارى کردووە لەسەر بەکارهێنانى پێکهاتەى Shogoal لە زەنجەفیل لەڕێ ى کارکردن لەسەر چەندین تەکنیکى پێشکەوتوو وەک:
Tissue microarray, Immunohistochemistry & Immunofluorescence
کە بۆیەکەمجارە ڕۆڵى ئەم پێکهاتە پیشان دەدات لە کەمکردنەوەى کاریگەرییە خراپەکانى Dextran sodium sulfate لەدروستکردنى هەوکردنى کۆڵۆن بەشێوەیەکى دیارو بەرچاو, وە هەڵستاوە بە بڵاوکردنەوەى سێ تویژینەوەى گرنگ لە نامەى دکتۆراکەى لە سێ گۆڤارى نێودەوڵەتى خاوەن ئیمپاکت فاکتەرى بەرز بەپێ ى پێوەرى Thomson reuters, کەبریتین لە:

Impact factors  Name of the journalsTitle of the articles Numbers 
1.574 

Analytical Cellular Pathology

 
Effect of Shogaol on the Expression of Intestinal StemCell Markers in Experimentally Induced Colitis in BALB/c Mice 
1.217 Pakistan Veterinary Journal Assessment of Toxicological Effect of Shogaol in Albino Mice 
1.514 Iranian Journal of Basic Medical Sciences 

The possibility of using shogaol for treatment of ulcerative colitis

 
3 

شایانى باسە, سەرەڕاى هەموو ئەم کارانە خویندکارى ناوبراو بەشێوەیەکى بەردەوام کارى کردووە لەبڵاوکردنەوەى توێژینەوەى تر لەماوەى کارى دکتۆراکەیدا کەتوانیوویەتى چەندین توێژینەوەى تر لە گۆڤارى ناوخۆییى و نێودەوڵەتى بڵاوبکاتەوە لەگەڵ بڵاوکردنەوەى چوار چاپتەرى کتێب لە دەزگا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکاندا کە لە خوارەوە بەشێک لە کارەکانى دەخەینەڕوو:
Book chapters:


Articles:


لەکۆتاییدا پیرۆزبایى لە بەڕێز د. سنور محمدأمین ئەکەین, وە هیواى سەرکەوتنى زیاترى بۆ ئەخوازین لە بوارەکەیدا.



Comments