گفتوگۆى ماستەر نامەى خوێندکارى خوێندنى باڵا محسن احمد صاڵح بەڕێوە چوو

posted Jun 14, 2020, 1:29 AM by Shakhawan Latif Mahmood


ڕۆژى پێنج شەمە بەروارى 4-6-2020 سەعات نۆى سەر لە بەیانى، لە هۆڵى سمینارى کۆلیجى پزیشکى ڤێتێرنەرى،گفتوگۆى ماستەر نامەى خوێندکارى خوێندنى باڵا محسن احمد صاڵح بەڕێوە چوو لە ژێر ناونیشانى (کاریگەرى سەرجەم ئاوى یە دەرکێشراوەکانى ڕووەکى بۆن خۆشە لە سەر پڕۆسەى ساڕێژبوونەوەى برین لە جرجى ئاسایى و تووش بوو بە شەکرە دا) بە سەرپەشتیارى زانستى هەریەکە لە بەڕێزان د.ئەسما نجم عبدالله لە سکۆڵى پزیشکى وە د.سادات عبدالله عزیز لە کۆلیجى پزیشکى ڤێتێرنەرى ئەنجام درا، لیژنەى گفتوگۆ پێک هاتبوون لە هەر یەکە لە بەڕێزان پ.ی. د.ئازاد کەریم لە کۆلیجى پزیشکى ڤێتێرنەرى، د. مەریوان عبداالله حەمە ساڵح لە زانکۆى پۆلى تەکنیکى سلێمانى، سەرپەرشتیارى گفتۆگۆى ماستەر نامەکە بەڕێز د.سەرمەد ڕەحیم کەریم لە سکوڵى پزیشکى زانکۆى کۆیە، لە ئەنجامى گفتوگۆ نامەکەى ماستەر نامەکە پەسەند کرا.

on Thursday, Jun 4th 2020, the MSc. thesis defense for a student “Mohsin Ahmad Salah” was successfully held at college of veterinary medicne's Hall seminar, entitled by "Effect of Hydroalcoholic extract of tucrium polium on the procces of wound healing in non diabetic and diabetic rats"
Where supervised by Dr.asma Najm and Dr.Sadat Abdulla least but not last Assist.prof.Dr.Azad Karim, Dr.Mariwan Abdulla and Dr.Sarmad Rahim were from the committee members.

Comments