فیستیڤاڵى ڕۆژى جیهانى پزیشکى ڤێترنەرى ٢٠١٩

posted Apr 21, 2019, 12:45 PM by Azad Saeed   [ updated Apr 21, 2019, 11:34 PM ]

"فیستیڤاڵی رۆژی جیهانی پزیشکیی ڤێترنەری"

لە  رۆژی جیهانی پزیشکیی ڤێترنەری کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵێک بە هەماهەنگی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ڕێکخراوى خوێندکارانى پزیشکى ڤێترنەرى نێودەوڵەتى -لقى سلێمانى  لە پارکی هەواری شار بەرواری (٢٦-٤-٢٠١٩) رۆژی هەینی کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ.

فیستیڤاڵی رۆژی جیهانی پزیشکیی ڤێترنەری پێکدێت لە:

١-خستنەڕووی ئەرکەکانی پزیشکی ڤێترنەری و گرنگی پزیشکی ڤێترنەری لە کۆمەڵگەدا .
٢-زانیاری دەربارەی نەخۆشییە ھاوبەشەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ
٣-زانیاری دەربارەی بەروبوومە ئاژەڵییەکان و جیاکردنەوەی بەرھەمی کۆن و تازە.
٤-زانیاری دەربارەی ئاژەڵان و نەخۆشییەکانیان.
٥- چارەسەرکردن و پشکنینی ئاژەڵان بێبەرامبەر لەلایەن نەخۆشخانەی فێرکاری ڤێترنەریەوە.
٦- پێشبڕکێی ھەڵبژاردنی جوانترین سەگ و پێدانی دیاری تایبەت بۆ پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم.
٧- ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆری دیکە

ئامادەبوونتان فیستیڤاڵەکە قەشەنگتر ئەکات.

Comments