دووەمین سیمپۆزیەمی حاڵەتە کلینکیەکان لە ووڵاخەبەرزەدا

posted Jan 26, 2020, 10:34 AM by Shakhawan Latif Mahmood   [ updated Feb 2, 2020, 2:01 PM ]
 سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/٩ کولێجی پزیشکی ڤێترنەری دووەمین سیمپۆزیەممی ڕێکخست بەناونیشانی " حاڵەتەکلینکیەکان لە ووڵاخەبەرزەدا" سەرەتای سیمپۆزیەمەکە بە ووتارێکی بەڕێز ڕاگری کۆڵێج پ.د.فەرەیدون عبدالستار دەستی پێکردوو بەخێرهاتنی میوانانی کرد. پاشان کورتەباسێکی کاروچالاکیەکانی پزیشکانی ڤێترنەری کرد. دوابەدوای ئەوەش چەن سیمینارێکی گرنگ و بەسود پێشکش کران لەلایەن هەریەک لە مامۆستایانی کۆلیجمان بەڕێزان (پ.د.بەهجەت طیفور،پ.ی.د.ڕزگار ڕەحیم، پ.ی.د.نهلە محمد، م.د.عوسمان جلال) و بەڕیز د.هیوا حسێن. ئەوەی جێگای خۆشحاڵی بوو ژمارەکی زۆر لە پزیشکانی ڤێترنەری لە ناوەو دەرەوەی شاری سلێمانی و ئامادەی سیمپۆزیەمەکەبوون

symposium. on the equine clinical cases

https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=90298
Comments