زنجيره‌ سيمينار

posted Apr 19, 2017, 11:22 AM by Azad Saeed   [ updated Apr 20, 2017, 3:14 PM ]


له‌ درێژه‌ى كارو چالاكييه‌كانى كۆليژى پزيشكى ڤێتێرنه‌رى, ڕۆژى 20.04.2017 له‌هۆڵى ڕاپه‌رين, به‌ هه‌ماهه‌نگى ڕێكخراوى ئاژه‌ڵپارێزى كوردستان, زنجيره‌ سيمينارێكي ڕێكخست, به‌ناونيشانى: دیاردەی سەگی بەرەڵا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی

سه‌ره‌تاى چالاكييه‌كه‌ به‌ ووتارى به‌خێرهاتن له‌لايه‌ن ڕاگرى كۆليژ و سه‌رۆكى ڕێكخراوى ئاژه‌ڵپارێزى كوردستان ده‌ستى پێكرد, پاشان پرۆفیسۆر دکتۆر بەهجەت تەیفور عباس سيمينارێكى پێشكه‌ش كرد, به‌ناونيشانى پەرەسەندنی سەگ و جۆرەکانی لە کوردستان له‌ميانه‌ى سميناره‌كه‌ى دا به‌ڕێزيان باسيان له‌ بنه‌ما زانستيه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى ئاژه‌ڵى سه‌گ كرد له‌گه‌ڵ مێژووى پێكه‌وه‌ ژيانيان له‌گه‌ڵ مرۆڤ. 

نەخۆشیە هاوبەشەکان لە نێوان مرۆڤ و سەگ ناونيشانى دووه‌م سمينار بوو كه‌ له‌لايه‌ن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عثمان جمال نصراللە وه‌ پێشكه‌ش كرا, له‌م سيميناره‌دا تيشك خرايه‌ سه‌ر زياد بوونى ديارده‌ى سه‌گى به‌ره‌ڵا له‌شاره‌كاندا كه‌ ده‌ببنه‌ هۆكارى بڵاووبوونه‌وى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ, له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى داتاى پێويست له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسييه‌.

كۆتا سيمينار لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فەرەیدون عبدالستاره‌وه‌ پێشكه‌ش كرا ده‌رباره‌ى چۆنیەتی چارەسەرکردنی دیاردەی سەگی بەرەڵا, كه‌ به‌ڕێزيان سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگه‌ زانستيانه‌يان خسته‌ڕوو كه‌ ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌م ديارده‌يه‌ ڕه‌چاو بكرێت.

 

له‌كۆتاييدا ئاماده‌بووان به‌ پرسيارو تێبنيه‌كانيان به‌ژدارييان كرد, وه‌ داوايان كرد ده‌زگا په‌يوه‌نديده‌ره‌كان كارى پێويست بكه‌ن بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م ديارده‌يه‌ و پاراستنى ته‌ندروستى گشتى.




        
ą
1o10.JPG
(159k)
Azad Saeed,
Apr 20, 2017, 5:42 AM
ą
1o11.JPG
(202k)
Azad Saeed,
Apr 20, 2017, 5:42 AM
ą
1o12.JPG
(184k)
Azad Saeed,
Apr 20, 2017, 5:42 AM
ą
1o3.JPG
(211k)
Azad Saeed,
Apr 20, 2017, 5:41 AM
ą
1o8.JPG
(204k)
Azad Saeed,
Apr 20, 2017, 5:41 AM
ą
1o9.JPG
(195k)
Azad Saeed,
Apr 20, 2017, 5:41 AM
Comments