بەژداريكردنى تيمێكى كۆليژلە خولێكى وولآتى چيك

posted Aug 26, 2019, 12:09 PM by Azad Saeed   [ updated Aug 26, 2019, 12:52 PM ]


ڕۆژى ٤-٧-٢٠١٩, تيمێكى كۆليژەكەمان كە پێكهاتبوون لە:
پ. ى. د. هاژاو عمر محمد مراد (مامۆستا لە كۆليژى پزيشكى ڤێترنەرى)
لەگەڵ خوێندكاران:
لانە جمال محمد أمين (قۆناغى پێنجەم)
شارێ بختيار عثمان فرج (قۆناغى پێنجەم)
كۆشيار كاميل فائق (قۆناغى پێنجەم)
سەردانى شارى برۆنۆ لە ولاتى كۆمارى چيكيان كرد, بەمەبەستى بەشداريكردن لە خوولى هاوينە "Summer School" لە فاكەڵتى:
 Faculty of Veterinary Hygiene and Ecology
 University of Veterinary and Pharmaceutical Science Brno
ماوەى خوول: يەك مانگ لە ٤-٧-٢٠١٩ تا ٣-٨-٢٠١٩
لەو خولەدا دەيان محازەرەى تيۆرى و پراكتيكى وەرگيرا لە بارەى چۆنيەتى شيكردنەوەى كيمياوى و فيزياويى و مايكرۆبايۆلۆجى و خۆراك و بەتايبەتى بەروبوومى ئاژەڵ و
 چۆنيەتى جێبەجێ كردنى (PCR, Sequencing) پاشماوەى (Antibiotic residue) 
سەردانى كارگەى دروستكردنى خۆراك و سەلامەتى و تەندروستى كارگەكان و چۆنيەتى دروستكردن و بەرێوەبردنى پڕۆگرامى (HACCP), لەگەڵ سەردانى كردنى چەند
كێڵگەيەكى بەخێوكردنى مانگاو بەراز و هەنگ و ماسى و نعامە وپێدانى چەندين زانيارى بەسوود لەو بوارانە...
لەكۆتاييدا بڕوانامەى بەشداريكردن بەخشرا بە تيمى كۆليژ....

  
Comments