بەژداريكردن لە كۆنگرەى سالآنەى IVSA

posted Sep 3, 2019, 1:03 PM by Azad Saeed   [ updated Sep 3, 2019, 1:06 PM ]
لە بەروارى ٢١-٧-٢٠١٩ تا ١-٨-٢٠١٩, دوو خوێندكارى كۆليژەكەمان لەڕێكخراوى خوێندكارانى پزيشكى ڤێتێرنەرى نێودەولەتى_لقى سلێمانى كەبيتبوون لە:
لۆنا خاليد محمود (سەرۆكى ڕێكخراو) 
ميران عبدول (بەرپرسى پەيوەنديدار لەڕێكخراو)
بەژدارييان كرد لە (٦٨)ە مين كۆنگرەى رێكخراوى (IVSA) كە لە وولآتى كرواتيا بەڕێوەچوو, كەتيايدا ئاشنابوون بەكلتور و شێوازى خوێندن لە وولآتانى بيانى و لەگەڵ بينينى چالاكييەكانى لقە جياوازەكانى ڕێكخراو.
بەخۆشحاڵييەوە خويندكار ميران عبدول توانى ببێتەئەندام لە دەستەى كارگێڕى ڕێكخراوى (IVSA) بە كۆى دەنگى ئەندامانى لقەكانى ترى ڕێكخراوەكە, بەمەش سەركەوتنێكى باشيان بۆ خۆيان كۆليژەكەمان تۆماركرد.
بۆيە جێ ى خۆيەتى بەناوى ستافى كۆليژەوە پيرۆزباييەكى گەرمييان ئاراستە بكەين وە  هيواى بەردەوامييان بۆ دەخوازين.

Comments