بیست وپینجەمین ساڵ یادی دامەزراندنی کۆلێجیمان بەرزڕاگیرا

posted Nov 4, 2021, 2:11 AM by Shakhawan Latif Mahmood   [ updated Nov 4, 2021, 2:13 AM ]
لەسەرەتای ئەم یادەدا، بە وەستانی دەقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان دەستی پێکرد، بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان، پارێزگاری سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێترنەری سلێمانی/کوردستان د.عەباس علی عبدی، بەڕێوەبەری ڤێترنەری سلێمانی د.ئاری ، د.خەیروڵا حسن بابکر وە ژمارەیەک لە پزیشکانی ڤێترنەری و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجمان.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، ڕاگری کۆلێجمان پ.د.فەرەیدون عەبدولستار ووتاریکی پیشکەش کرد و بەناوی سەرۆکی زانکۆی سلیمانی و ڕاگرایەتی و یاریدەدەری ڕاگر و هەموو مامۆستاو فەرمانبەرانەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد. پاشان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئايا لەم ٢٥ ساڵە کۆلیجەکەمان چ بەرهەم و دەست کەوتی هەبووە؟ ڕۆڵی پزیشکانی ڤێترنەری چین لە نێو کۆمەڵگای کوردەواریمان، ئامانج لە دروستکردنی ئەم کۆلێجە چی بوو، هەروەها هەموو ئەو قۆناغانەی کە کۆلێجەکەمانی پیدا تێپەڕ بووە، کە چۆن بە ستافێکی کەم و ئامانجێکی زۆر دەستی پیکردووە. ساڵی ١٩٩٥ بە ستافێکی کەم کە لە پەنجەی دەست تێپەڕی نەدەکرد بەراودکردنی بە ئێستا کە خاوەن ستافیکی زۆر باش بە نزیکەی ٦٠ مامۆستای خاوەن بڕوانامەی ماستەرو دکتۆران.
پاشان لە کۆتای ووتارەکەیدا سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەراني کۆلیجماني كرد، وه هەروەها سوپاسی هەموو ئەو شوین وبەڕیوەبەرایەتی ڤێترنەریانەی کرد کە هەمیشە هاوکاری کۆلیجمان بوون و هەن، کە ڕۆڵیکی گرنگیان هەبووە لە بەرەو پێش چوونی کۆلێجمان.
پاشان هەریەک لە بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری سلیمانی و د.خەیروڵا و د.عەباس وەک سەرۆکی سەندیکا ووتاری خۆیان پیشکەش کرد.
لە بەشیکی تری مەراسیمەکەدا بە ڤیدیۆیەک مێژووی کۆلێجەکەمان پیشانی ئامادەبووان درا.
لە کۆتای مەراسیمەکەدا وەک پیزانینیک خەڵات بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشکرا کە لەسەرەتای کۆلیجمانەوە خزمەتی ئەم کۆلیجەیان کردووە ، پاشان خەڵات و پێزانین پێشکەش بە کۆمپانیای قاڵاو و د.خەیروڵا درا کە سپۆنسەری ئەم مەراسیمەیان کردبوو.



Comments