بەڕێوەچوونی سیمپۆزیۆمێكی زانستی لەسەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا

posted Feb 19, 2020, 12:59 PM by Shakhawan Latif Mahmood
رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٢/١٢ کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی زانکۆی سلیمانی (کۆلیجی پزیشکی ڤێترنەری و کۆلێجی پزیشکی) و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلیمانی لەگەڵ زانکۆی پۆلی تەکنیکی سڵیمانی و ڕێکخراوی تەندوستی جیهانی سیمپۆزیۆمێكی زانستیان بە ناونیشانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدا، كە تێیدا نیشانەكانی ئەو پەتایە و چۆنێتی خۆپاراستن لێی تاووتوێكرا

لە سیمپۆزیۆمەكەدا، بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆرلە مامۆستایان، پزیشكان، پسپۆرانی تەندروستی و خوێندکاران و بە ساتێك وەستان بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، دواتر وتاری بەخێرهاتن و دەستپێكردنی سمپۆزیۆم بە هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی خوێندرایەوە، پاشان پانێلی یەكەمی سیمپۆزیۆمەكە لە لایەن، هەریەك لە پ.د. فەرەیدون عەبدولستار ڕاگری كۆلێجی پزیشکی ڤێترنەری و د. بوشرا محەمەد رەحیم لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بەرێوەچوو، كە تێدا بە شێوازێكی زانستی و بە وردكی باس لە ڤایرۆسی كۆرۆناو نیشانەكانی و شێوازەكانی گواستنەوەی و مەترسییەكانی و رێگاكانی رێكردن و خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكە كرا.
 پاشان پانێڵی دووەم سیمیپۆزیەكە بەڕێوەچوو،کە  گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئامادەكارییەكان و داڕشتنی پلان و ئامادەسازیی و رێوشوێنە پێویستییەكان بۆ رێگری لە هاتنە ناوەی ڤایرۆسەكەو ووشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان


Comments