News & Activities

 

پیرۆزبایى

posted Nov 11, 2018, 9:19 AM by Azad Saeed


بەناوى ڕاگرایەتى و ستافى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرییەوە, پیرۆزباییەکى گەرم ئاڕاستەى بەڕێز د. شوان کەریم دەکەین بەبۆنەى هەڵبژاردنى بەڕێزیان وەک پزیشکى ساڵ (٢٠١٨) لە ووڵاتى سوید, د. شوان کەریم یەکێکە لە دەرچووانى کۆلیژمان لە ساڵى ٢٠٠٠-٢٠٠١, دووبارە هیواى تەمەن درێژى و سەرکەووتنى زیاتر بۆ بەڕێزییان دەخوازین....



بەژدارى کردن لە ڕۆژى سەربەخۆیى کۆمارى چیک

posted Nov 11, 2018, 9:02 AM by Azad Saeed

ڕۆژى ٢٨-١٠-٢٠١٨  بەبۆنەى تێپەڕبوونى ١٠٠ ساڵ بەسەر سەربەخۆیى کۆمارى چیک (وەک ڕؤژێکى نیشتمانى), ئاهەنگێک ڕێکخرا لەڵایەن قونسوڵى گشتى کۆمارى چیک بە ئامادەبوونى بەڕێز د. فەریدوون عبدالستار ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى و بەڕێز د. هاژاو عمر مراد ڕێکخەرى لایەنى خوێندنى باڵا و پەروەردە لە ژوورى بازرگانى عێراق-چیک, لەهۆتێل ڕۆتانا لە شارى هەولێر


بڵاوکردنەوەى کتێب

posted Oct 13, 2018, 12:43 PM by Azad Saeed

 لە بەردەوامى هەوڵەکانمان بۆ ئاشنا کردنى کۆمەڵگا بە زانستى پزیشکى ڤێترنەرى, بەڕێز پ. ی د. فەرەیدوون عبدالستار ڕاگری کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى هەستا بە بڵاوکردنەوەى کتێبێک بە ناونیشانى نەخۆشییەکانى ئاژەڵە کاوێژکارەکان, لەم کتێبەدا لە ڕوانگەى زانستى پزیشکى ڤێترنەرییەوە باس لە نەخۆشییە جۆراو جۆرانە دەکرێت کە دووچارى ئاژەڵە کاوێژکارەکانى وەکو مانگا, گا, گامێش, مەڕ و بزن دەبێت و لە ئەنجامدا زەرەرو زیانێکى گەورەیان پێدەگەیەنێت لە ڕووى کەمبوونەوەى بەروبووم و پیس بوونى ژینگە و مەترسى گواستنەوەى هەندێک لەو نەخۆشییانە بۆ مرۆڤ. ئەم کتێبە ئەکرێت وەک سەرچاوەیەکى زانستى بەسوود سەیر بکرێت بەتایبەت بۆ خاوەن پڕۆژەکانى بەخێوکردنى ئاژەڵە کاوێژەکارەکان وپزیشکانى ڤێترنەرى و خوێندکارانى پزیشکى ڤێترنەرى لە کۆلیژ و پەیمانگاکان.

بەهیواى سەرکەوتن و کارى  زیاتر بۆ بەڕێز پ. ی د. فەرەیدوون عبدالستار


خوێندکارێکى کۆلیژەکەمان بەژدارى لە کۆنگرەیەکى نێودەڵەتى ئەکات

posted Sep 25, 2018, 11:38 PM by Azad Saeed

میران عەبدول خوێندکارى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى وەک نوێنەرى ڕێکخراوی خوێندکارانی پزیشکی ڤێترنەری نێودەوڵەتی - لقی سلێمانی (IVSA Sulaymaniyah)
بەژداری لە (٦٧)ەمین کۆنگرەی رێکخراوی (IVSA) دەکات لە رێکەوتی ١٦/٧/٢٠١٨ - ٢٧/٧/٢٠١٨ لە شاری کراکۆڤ - پۆلۆنیا 

کۆنگرەکە پێکهات بوو لە چەند بڕگەیەک:
*کۆڕ و کۆبوونەوەی گشت لقەکان
*هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری بۆ ساڵی(2018-2019)
*خەڵاتکردنی باشترین لق بۆ ساڵی(2017-2018)
*خەڵاتکردنی باشترین ئەندام بۆ ساڵی(2017-2018)
*رێکخستنی چەندین گەشت و چالاکی جۆراوجۆر بۆ ئەندامانی کۆنگرە

خۆشبەختانە ڕێکخراوى خوێندکارانی پزیشکى ڤێترنەرى- لقى سلێمانى لە یەکەم ساڵی دامەزراندنیان توانیان پلەی نۆیەم بەدەستبێنین لە کۆی گشت لقەکانی تری رێکخراوی (IVSA) 
هەروەها، میران عبدول، سەرۆکی رێکخراوی (IVSA Sulaymaniyah) و نوێنەری رێکخراوەکە توانی خەڵاتی باشترین ئەندام بەستبێنیێت (7th Excellence Award)

لێرەوە بە ناوى ڕاگرایەتى وستافى کۆلیژى پزیشکى ڤێترنەرى پیرۆزباییەکى گەرم لە سەرؤک و ئەندامانى ڕێکخراوی خوێندکارانى پزیشکى ڤێترنەرى-لقى سلێمانى دەکەین, هیوای بەردەوامییان بۆ ئەخوازین



مەراسیمى ڕێزلێنان

posted Jul 12, 2018, 5:33 AM by Azad Saeed   [ updated Jul 12, 2018, 5:43 AM ]

ڕۆژى ١٢.٠٧.٢٠١٨کۆلیژى پزیشکى ڤێتێرنەرى مەراسمێکى ڕێزلێنانى ڕێکخست بەئامادەبوونى ڕاگر و سەرۆکى سەندیکاى پزیشکانى ڤێتێرنەرى و بەڕێوەبەرى ڤێترنەرى سلێمانى و مامۆستایان و فەرمانبەرانى کۆلیژ.
مەراسیمەکە تایبەت بوو بەڕێزلێنان لە هەردوو بەرێز:
١. پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر د. عیماد ئەدوار پسپۆرى نەخۆشییەکانى پەلەوەر
٢. د. ئیسماعیل ئەمین (پزیشکى ڤێتێرنەری دیاری شارى سلێمانى کە ساڵانێکى زۆر لە هەردوو بوار پیشەیى و ئاکادیمى خزمەتى کردووە).
بەهۆى خانەنشینوونیانەوە, لەمیانى ئەم مەراسیمەدا بەگرنگییەوە باس لە هەوڵ و تێکۆشانى ئەم بەڕێزانە کرا کە ساڵانێکى زۆرى تەمەنیان بۆ خزمەتى کردنى زانستى پزیشکى ڤێتێرنەرى تەرخان کردووە چ لە بوارى پزیشکى چ لەبوارى ئەکادیمى و پێگەیاندنى کادیرانى نوێ کە وەک سەرچاوەیەکى زانستى تەماشا کراون و سوود لە خیبرەو توانایان وەرگیراوە لە بوارەکەدا.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغییان بۆ هەردوو بەڕێز د. عیماد و د. ئیسماعیل خواست و داوایان لێکردن کە پاڵپشت بن بۆ پێشخستنى زیاترى زانستى پزیشکى ڤێتێرنەرى


سیمپۆزیەمى تاى خۆێن بەربوون

posted Jul 9, 2018, 3:49 AM by Azad Saeed   [ updated Jul 9, 2018, 4:43 AM ]

کۆلیژى پزیشکى ڤێتێرنەرى بە هاوکارى کۆلیژى پزیشکى زانکۆى سلێمانى و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى ڤێتێرنەرى سلێمانى لەبەروارى ٠٩.٠٧.٢٠١٨ لە هۆڵى ڕاپەڕینى زانکۆى سلێمانى سییمپۆزیەمى تاى خوێن بەربوونى ڕێکخست. لە سەرەتاى سیمپۆزیەمەکە ڕێکخەرانى سیمپۆزیەمەکە داوایان لە بەڕێز پڕۆفیسۆرى یاریدەر د. فەرەیدوون عبدالستار ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ڤێتێرنەرى کرد وتارێک پێشکەش بکات, بەڕێزیان لە میانەى وتارەکەیدا تیشکى خستە سەر گرنگى پزیشکى ڤێتێرنەرى و بەتایبەت ناخۆشییە هاوبەشەکان کە لە ئاژەڵەوە ئەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ وەک تاى خوێن بەربوون بەنموونە, وە داواى کرد گرنگى زیاتر بدرێت بە کارى هاوبەش لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکان و زانکۆ بۆ هەماهەنگى زیاتر و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنى ئەم نەخۆشییانە بەو پێیەى تەندروستى مرۆڤ پارێزراو نابێت تا تەندروستى ئاژەڵ نەپارێزیین.
پاشان بەڕێز د. عوسمان جمال پسپۆرى نەخۆشییە هاوبەشەکان لەکۆلیژى پزیشکى ڤێتێرنەرى سیمینارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە هۆکار و مێژووى سەرهەڵدانى نەخۆشییەکە لە جیهان بەگشتى و عێراق و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى. پاشان چەند سیمسنارێک پێشکەشکرا لەلایەن مامۆستایانى کۆلیژى پزیشکییەوە سەبارەت بەڕیگەکانى دەست نیشانکردنى نەخۆشییەکە و هەوڵەکان بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنى کەسى تووش بووبەم نەخۆشییە, لە کۆتاییدا  بەڕێز د. ئارى سەلاحەدین بەڕیوەبەرى ڤێتێرنەرى سلێمانى تیشکى خستە سەر هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە لە پارێزگاى سلێمانى.
شایانى باسە ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و پزیشکان و خوێندکاران ئامادەى سیمپۆزیەمەکە بوون, جگە لەوەى بەشێکى زۆر لە میدیاکان ئامادە بوون بۆ ڕووماڵ کردنى چالاکییەکە, هەر وەک پێشتریش ستافى کۆلیژمان بەتایبەت هەردوو پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بەڕێز د. فەرەیدوون عبدالستار و د. عوسمان جمال ڕۆڵێکى بەرچاوییان بینیوە لە هوشیار کردنەوەى هاوڵاتیان سەبارەت بە نەخۆشى تاى خوێن بەربوون لە دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى نەخۆشییەکە لە چەند ناوچەیەکى عێراق و هەرێمى کوردستان.


سازدانى سیمپۆزییەم

posted Jul 7, 2018, 2:16 AM by Azad Saeed   [ updated Jul 7, 2018, 2:30 AM ]

بە دروشمى خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن کۆلیژى پزیشکى ڤێتێرنەرى بە هاوکارى کۆلیژى پزیشکى زانکۆى سلێمانى, فەرمانگەى تەندروستى و بەڕێوەبەرایەتى ڤـێتێرنەرى سلێمانى هەڵدەستێت بە ئەنجام دانى سیمپۆزیۆمێکى زانستى بەناونیشانى: نەخۆشى تاى خوێن بەربوون Hemorrhagic fever

شوێن: هۆڵى ڕاپەڕین-کەمپى کۆنى زانکۆى سلێمانى
کات: ڕۆژى دوو شەمە- کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانى



ئەلکترۆنی کردنی سیستیمی دڵنیایی جۆریی

posted Jun 7, 2018, 12:18 PM by Azad Saeed

ئەلکترۆنی کردنی سیستیمی دڵنیایی جۆریی

زانکۆی سلێمانی یەکێکە لەو زانکۆیانەی هەمیشە لە هەوڵی داهێنان و باش کردن و بەرەو پێش بردنی زانست و پەروەردەکردنی خوێندکاری خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان پێشرەو بووە. لەو روانگەوە زانکۆی سلێمانی توانی بە شێوەیەکی مۆدێرن سیستێمێکی ئەلکترۆنی دڵنیایی جۆریی دروست بکەت.

جێی ئاماژەیە ئەم زانکۆیەی ئێمە گەورەترین زانکۆیە لە هەرێمی کوردستان لە رووی ژمارەی مامۆستا و خوێندکار و کۆلێجەکان و رووبەری زانکۆ، کە توانراوە ئەو سیستێمە بکرێت..

 

سودەکانی ئەم سیستمە  ئەلکترۆنیە:

-  هەموو مامۆستایەک ئەتوانێ لە هەرشوێنێک بێت مافی تۆمارکردنی چالاکیەکانی ساڵانەی نەفەوتێت.

- ئەتوانرێ رۆژانە چالاکیە ئەکادیمیەکانی لە ئەکاونتی خۆی کۆی بکاتەوە کە لە ساڵەکەدا چالاک بووە.

- ئەم سیستمە رۆڵێکی باشی هەیە لە پاراستنی ژینگە، بەبەراورد بەوەی کە پێشتر ئەم پرۆسەیە لەڕێگەی کاغەز و دەستنوسەوە ئەنجام دراوە.

- سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا چالاکیەکانی مامۆستایان بە شێوەیەکی ئەلەکترۆنی ئەبینن.

- لە لایەکی دیکەوە بۆ ریزبەندی نیشتیمانی هەرێم و نێودەوڵەتی دەوری سەرەکی هەیە بۆ باشکردنی ئاستی زانستی زانکۆی سلێمانی.

 

- یەکەم جارە بە سەرکەوتوویی مەراسیمی کردنەوەی سیستمی بە ئەلەکترۆنی کردنی دڵنیایی جۆریی لەلایەن

پ.ی د. رەضا حسن حسین، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەکرێتەوە، لەڕۆژی یەک شەممە،  رێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٨ ،

کاتژمێر ١٠ ی بەیانی ، لە بەرێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری (ئایتی) زانکۆ لە کەمپە تازەکە.

- مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لە پاش مەراسیمەکە دەتوانن ڕاستەوخۆ لە رێگەی ئەکاونتی خۆیانەوە هەگبەی مامۆستا و خاڵەکانی زانستیخوازی بەردەوام تۆمار بکان هەتاکو ١٥/٧/٢٠١٨.

-لە ڕێگەی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆ دەتوانن سەرجەم ڤیدۆکانی تایبەت بە چۆنێتی بەکارهێنانی سیستمەکەو پرکردنەوەی فۆرمی هەگبەی مامۆستا و زانستیخوازی بەردەوام و چۆنێیەتی هاوپێچکردنی دۆکیومێنتەکانیان ببینن.

بۆ داخڵ بوون بە سایتی تایبەت بە دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:

dtqa.univsul.edu.iq

 

لەگەڵ رێزدا...

ئاگاداری سەبارەت بە ئیمەیڵی زانکۆ‎

posted Jun 6, 2018, 5:52 PM by Azad Saeed   [ updated Jun 6, 2018, 5:56 PM ]


ئاگاداری

posted Jun 6, 2018, 5:49 PM by Azad Saeed



- داوا لە هەموو مامۆستا بەرێزەکانی کۆلیژەکەمان دەکەین کە کاتێک ئەکاونتی گۆگڵ سکۆلەر دروست ئەکەن بۆ خزمەتی زانکۆی سلێمانی، بەسوپاسەوە شوێنی

 Affiliation:

Department, College, University of Sulaimani

بنوسرێت. ئەم  داواکاریە لە لایەن ریزبەندی نیشتیمانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوەیە کراوە، کە ئەبێت بەو شێوەی سەرەوە بنوسرێت.

 

- داوکارین لە بەرێزتان بە هیچ شێوەیەک توێژینەوەی کاسانێ  تر لە ئەکاونتی خۆتان دایمەبەزێن، ئەگەر شارەزایتان نەبوو چۆن توێژینەوەکانی خۆتان دائەنێن لە ئەکاوتەکەی خۆتان، ئەتوانن لە سەرۆکی لیژنەی ریزبەندی نیشتیمانی کۆلێجەکەتان یان سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆریی کۆلێجەکەتان داوای هاوکاری بکەن، لەبەر ئەوەی ریزبەندی نیشتیمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆگڵ سکۆلەری زانکۆی سلێمانی ئەژمار ناکات (دەری ئەکاتە دەرەوە)، ئەگەر هەڵە لە گۆگڵ سکۆلەرەکی زانکۆی سلێمانی هەبێت. ئەگەر ئێوە پابەند نەبن بەو رێنمایە، ناچار ئەبین کە ئێمە گۆگڵ سکۆلەرەکەتان لایبەرین . تکایە با زیان بە کۆگڵ سکۆلەری زانکۆی سلێمانی نەگات. زۆر سوپاستان ئەکەین.

 

لەگەڵ رێزدا

نیلیژنەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆی سلێما

1-10 of 28